خەونی ئۆتۆمبێلێكی فڕیو نزیك بووەتەوە لە واقیع، بەو پێیەی چیتر بەشێك نییە لە جیهانی زانستی خەیاڵی لە هۆلیوود، یان لە یەكێك لە وەشانی فیلمە "ئەنیمەیشنەكان"دا، لە كاتێكدا چین تاقیكردنەوەی ڕاستەقینە لەسەر ئۆتۆمبێلێك ئەنجام دەدات كە بەهۆیەوە بەهێزی موگناتیسی كاردەكات .
بەپێی هەواڵێكی فەرمی چینی (شینهوا)، توێژەرانی چینی لە زانكۆی جیاوتۆنگی باشووری ڕۆژئاوا لە شاری چێنگدو لە پارێزگای سیچوان، هەفتەی ڕابردوو تاقیكردنەوەی ڕێگاوبانیان ئەنجامداوە لەسەر ئۆتۆمبێلە دەستكاریكراوەكان كە بە هێزی موگناتیسی بەكاردەهێنن بۆ بەرزبوونەوەی نزیكەی 35 ملم بەسەر هێڵی ئاسندا.
توێژەران موگناتیسی بەهێزی ئۆتۆمبێلە سیدانەكانیان لەسەر زەوییەكانی ئۆتۆمبێلەكە داناوە، ئەمەش ڕێگەی بە ئۆتۆمبێلەكان داوە بەسەر ڕێڕەوێكی شەمەندەفەردا كە درێژییەكەی نزیكەی 5 میلە بڕۆن . لە كاتێكدا بە گشتی 8 ئۆتۆمبێل تاقیكراونەتەوە، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان خێراییەكەی گەیشتووەتە نزیكەی 143 میل لە كاتژمێرێكدا یان 240 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
لەوبارەیەوە دێنگ زیگانگ، یەكێكە لە مامۆستاكانی زانكۆكە كە پەرەی بە ئۆتۆمبێلەكان داوە، بە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی گوتووە: ئەمە دەتوانێت چارەسەرێك بێت بۆ یەكێك لە گەورەترین كێشەكانی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی كارەبایی ، كەهەندێك لە خاوەن ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان نیگەرانن لەوەی كە بەهۆی تەواوبوونی كارەباوە ناتوانن گەشتەكانیان تەواو بكەن.
بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە
https://twitter.com/i/status/1569290023026966528
ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێكی فڕیوی موگناتیسی تاقیدەكرێتەوە.. باوەڕ ناكەیت چەند خێرایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.