Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:49

زیادبوونی فرمێسك و سووربوونەوەی چاو چۆن چارەسەر دەكرێت ؟

کوردستان TV
100%

ئایا بە دەست زیادبوونی فرمێسك و سووربوونەوەی چاوەكان دەناڵێنیت؟ ئایا پزیشكەكەت پێی گوتووی كە تۆ تووشی هەوكردنی پێڵوی چاوی ڤایرۆسی بوویت؟.
لەوانەیە لە خۆت بپرسیت ئەم هەوكردنە چییە و چۆن دەتوانرێت بە خێرایی چارەسەر بكرێت، پێش ئەوەی بارودۆخەكەت تێكبچێت.
وەزارەتی تەندروستی عومان لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەڕی “ئینستاگرام” روونیكردۆتەوە كە پێڵوی چاو شانەیەكی نیمچە شەفافە و بەشی سپی چاو دادەپۆشێت. چاو لە تەنی نامۆ و هەوكردن دەپارێزێت.
كاتێك خودی پێڵوی چاو تووشی هەوكردن دەبێت، كە لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسێك، بەكتریایەك، یان تەنانەت هەستیارییەكەوە بێت، ئەو حاڵەتە بە هەوكردنی پێڵوی چاو ناسراوە.لەوانەشە نەخۆشەكە تووشی كاڵبوونەوەی بینین و ئاوسانی پێڵوی چاو بێت. كە بەزۆری نیشانەكانی لە چاوێكەوە دەست پێدەكات، پاشان بۆ چاوەكەی تر بڵاودەبێتەوە.هەروەها ڕەنگە بە تێپەڕبوونی كات نیشانەكانی زیاد بكەن.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی عومان ئاماژەی بەوەشكردووە كە تووشبوونەكە لە دوو هەفتە بۆ چوار هەفتە دەخاێنێت، بەڵام قەترەی چاو یارمەتی نەهێشتنی نیشانەكان دەدات و ڕێگری دەكات لە هەوكردنی بەكتریا، هەروەها ڤایرۆسی.
لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە هەوكردنە زۆر درمییە، گرنگە ئەمانەی خوارەوە جێبەجێ بكرێت:
-دوور بكەوەرەوە لە دەست لێدانی چاوەكان
-دوای پاككردنەوەی چاوەكان كلینسەكە فڕێ بدە.
-شووشتن بە ئاوی سارد نیشانەكان كەم دەكاتەوە.
بەم شێوەیە ئەو كەسانەی لە ماڵێكدا هاوبەشن، پێویستە ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر و خۆیان لە دەست لێدان بەدوور بگرن .

هەروەها وەزارەتی تەندروستی سعوودیە لە ماڵپەڕەكەیدا، كۆمەڵێك ڕێنمایی گشتی بڵاویكردەوە كە دەتوانرێت پەیڕەوی لێ بكرێت بۆ پاراستنی سەلامەتی چاوەكانت.. دیارترینیان چین؟
- پشكنینی وەرزی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی چاو.
-كاتێك كە: سووربوونەوە، خوران، دەرچوون، ئازار، یان نیشانە سەیرەكان لە چاودا هەیە، سەردانی پزیشك بكە.
-چاویلكەی خۆر لەچاو بكە كاتێك بەر تیشكی خۆر دەكەویت، بەتایبەتی لە كاتی لوتكەدا.
-دەست لە چاو مەدە جگە لە دوای دەست شۆردن بە ئاو و سابوون.
-ئاگاداربە لە بەكارهێنانی ئامێری ماكیاژ كە بەسەرچووە یان كەمتر، یان ئەوانەی لە دوكانەكاندا نمایش دەكرێن بۆ تاقیكردنەوە، یان ئەوانەی سەر بە كەسانی ترن.
-بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەردەم شاشەی كۆمپیوتەر یان تەلەفزیۆن دانەنیشین.
-لە كاتی خوێندنەوەدا ڕووناكی گونجاو لە ژوورەكەدا بەكاربهێنە.
-شەوانە بەشی پێویست بخەوە، هەروەها دوور بكەوەرەوە لە تا درەنگانی خەوتن.
-پاراستنی شێی چاو؛ بە خواردنەوەی بڕێكی پێویست لە ئاو.
-بەكارهێنانی قەترەی شێداركەرەوە (فرمێسكی دەستكرد) لەكاتی وشكبوونەوەی چاوەكان، دوای راوێژكردن بە پزیشك.
-خواردنی خۆراكی تەندروست كە ڤیتامینی گرنگی تێدایە بۆ چاو.
-دانانی پەستانی ئاوی گەرم لەسەر چاوەكان لە هەندێك حاڵەتی وشكبوونەوە بەسوودە.
-دانانی پەڕۆی تەر بە سارد لەسەر چاو لە هەندێك حاڵەتی سووربوونەوەی چاودا بەسوودە.
ئەنجامدانی ئەو ڕاهێنانانەی چاو كە بەشدارن لە بەهێزكردنی بینایی چاو، ئەم ڕاهێنانانە بریتین لە: گرتنی قەڵەمێك و تەركیزكردن لەسەری، وردە وردە نزیككردنەوەی لە لووت، پاشان دوورخستنەوەی لە چاو تا ئەوپەڕی ئاست؛ كە ئەم ڕاهێنانە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی بینایی چاو.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.