دوای روودانی لافاوەکەی ساڵی رابردوو له شاری هه‌ولێر، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ ئەوەی لە هۆکارەکانی دروستبوونی روودانی لافاو لە شاری هەولێر بکۆڵنەوە و چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ بدۆزنەوە و هەر لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢، لە هەولێری پایتەخت کۆفرانسێکی تایبەت بەو بوارە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد، کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایه‌نێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگەیاند:''ئه‌م كۆنفرانسه چوار تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لەپلان و بەرنامەی رووبەڕووبوونەوەی لافاو و چۆنیەتی ئیدارەدانی لافاو، تەکنیکییەکانی کۆگاکردنی ئاوی لافاو و رێکخستنی رێڕەوی ئاو لە گوندەکانی دەوروبەری هەولێر، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئاوی سەر خاک لەکاتی بارانبارینی زۆر.''
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند :"ئومێد دەکەین دەرەنجامی ئەم کۆنفرانسە، کاریگەری باشی هەبێت لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى لافاو و زیانەکانی لەسەر شاری هەولێر".
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، ئامانجی كۆنفرانسه‌كه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه له‌كاتی ڕوودانی لافاوه‌كه به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی كرد كه لافاو تێدا ڕوویدابوو و دواتریش سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا‌و چه‌ند بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك وەزیرانەوە دەرکرا وەکو دەستنیشانکردنی کەم و کوڕییەکان و ئیجرائاتکردن لەگەڵ زێدەڕۆییەکان و هەروەها دیراسەتکردنێکی زانستیانەی هۆکارەکانی درووستبوونی لافاو.
ئومێد خۆشناو گوتیشی:''له ڕاستیدا کاریگەرترین هۆكاره‌كانی ئه‌م لافاوه‌ی ساڵی پار دروست بوو گۆڕانی كه‌ش و هه‌وایه ئه‌مڕۆش تێكهه‌ڵكێشه‌یه‌ك له نێوان ئه‌زموونی یه‌كه كارگێڕییه‌كان هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی ئه‌كادیمی و زانكۆكان له چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له كۆنفرانسه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت، له ئه‌نجامدا ده‌بێته نه‌خشه ڕێگه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا له ئایینده‌دا به‌و نه‌خشه ڕێگه‌یه دامه‌زراوه‌كان هه‌نگاو بنێن و، پێشتریش چه‌ندین رێوشوێن گیراونه‌ته‌به‌ر له كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كان و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و سندووقی و كردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان و لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان، هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گیراوه‌ته به‌ر به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان كه زۆر به وردی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانگه‌كان له‌سه‌ر هێڵ بووه كه ده‌بێت هه‌رچی به‌ربه‌ست و هۆكار هه‌یه له‌به‌رده‌م ڕێڕه‌وه‌كان لاببرێت ، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تی له مه‌ترسی لافاو به‌دوور ده‌بین، به‌ڵكو به‌و ڕێكارانه‌ی ئێمه گرتوومانه‌ته‌به‌ر مه‌ترسییه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه، ئه‌نجامی ئه‌م كۆنفرانسه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به ئه‌كادیمی بگه‌ینه كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی ڕاست و دروست.''
له ڕێگه‌ی پۆند و به‌نداو ڕێ له دروستبوونی لافاو ده‌گیرێت
پرۆفیسۆری یاریدەدەر باسل یونس لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر كه یه‌كێك له به‌شدارانی كۆنفرانسه‌کە بوو بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند:'' تەوەرەکەی ئێمە لە کۆنفرانسی لافاوی هەولێر بریتییە لە کۆکردنەوەی ئاوی لافاو لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو و پۆند، ئەو شوێنانەی دەبنە هۆکاری دروستکردنی لافاو دابەشمان کردووە و ئەو ڕووبەرەی ئێمە کارمان لێکردووە لە پیرمامه‌وه تاکو کەرکووک دەگرێتەوە واتە لە باکووری هەولێرەوە تاکو باکووری ڕۆهەڵاتی هەولێر.''
بە گوتەی ئەو مامۆستایەی زانکۆ، ئه‌و ڕووبه‌رانه‌ی کە ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و هۆكاری لافاون دابه‌شیان کردوون بەسەر حه‌وت به‌شدا و پێشنیاری ٧ به‌نداو و پۆندمان کراوە تا ئاوی لێ كۆگا بكرێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی ١٣ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو كۆده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری لافاو له سه‌ر شاری هه‌ولێر كه‌م ده‌كاته‌وه.
باسل یونس راشیگەیاند:''ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ڵمانبژاردووه له به‌رزاییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن كه ڕێگرده‌بن له هاتنی لافاو بۆ ناو شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها پرۆگرامی كورتخایه‌نیشمان داناوه و چه‌ند ڕووبه‌ر و پۆندمان هه‌ڵبژاردووه له‌و شوێنانه‌ی كه ساڵی پار تووشی لافاو ببوون، وه‌ك گردجوتیار و داره‌توو هه‌روه‌ها گەڕەکی ڕۆشنبیری و قوشته‌په، ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیزاینی ته‌واو كردووه و هه‌ندێكیش دراوه‌ته ته‌نده‌رین .''
مامۆستاکەی زانکۆ ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌و پۆند و به‌نداوانه‌ی ئێمه پێشنیارمان کردوون به‌شێكیان ماوه‌ی ساڵێكیان بۆ دیاریكراوە بۆ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێن ئه‌و‌انه‌ش ده‌كه‌ونه ئه‌و شوێنانه‌ن كه ساڵی پار لافاوی لێ ڕوودابوو و گوتیشی:''به‌رنامه و پلانه‌كانیشمان به شێوه‌یه‌كه كه پڕۆژه درێژخایه‌نه‌كانمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوو ته‌واو بكرێن ، ئه‌و پۆندانه‌ش ته‌نها بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو نییه به‌ڵكو ده‌توانین بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ئاودێری به‌كاری بهێنین واتا سوودی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت.''
عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راگەیاند:''پێویستە لە داهاتوودا ڕێچکە ئاوییەکان نەگرین و ساڵانەش پلانی پارێزگا و فەرمانگەکان بە شێوەیەک بێت ڕێ لە لافاو بگیرێت تاكو زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی زۆر كه‌م بكه‌ینه‌وه وه زۆر پرۆژه‌ش ئه‌نجام دراوه، سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه له یه‌كه‌م ساتدا له‌سه‌ر هێڵ بووه وه ئه‌و لیژنانه‌ی كه دروستكراون ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆنفرانسه بووه، كۆمه‌ڵێك پێشنیار هه‌یه و پارێزگای هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كۆمه‌ڵێك وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار به شێوه‌یه‌ك به‌رنامه و پلان دانراوه كه كاریگه‌رییه‌كانی لافاو كه‌مبێته‌وه چونكه كۆمه‌ڵێك پرۆژه له‌مڕووه‌وه ئه‌نجام دراون .''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.