ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و لە ماوەی تەنیا ھەشت مانگدا (١،٨١٠،٣٦٢) گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە و لەم ژمارەیەشدا (٣٨٣،٠١٢) گەشتیاریان بیانین.
بە بەراورد بە سالانی پێشوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی گەشتیاران بەرزبووەتەوە و لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە. بەپێی دوایین ئامار، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، لە ماوەی تەنیا ھەشت (٨)مانگی ساڵی 2022دا، (١,٨١٠,٣٦٢) گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە.
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بە شێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندیی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە.
تەنیا لە ھەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ملیۆنێك و 810 ھەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.