Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:31

محەمەد شوكری : دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون گەیشتۆتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

قیستەكان مانگانە دەبێت و درێژخایەنە كە 15 ساڵ دەخایەنێت
کوردستان TV
100%

هەفتەی داهاتوو بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەر دەكرێت بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانیان بكەن.
دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان، ، بۆ ماڵپەڕی پارتی لەبارەی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هەژار و كەمدرامەتان گوتی: لەئێستادا رێكارەكان تەواوبوون و گەیشتۆتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە، ئێستا لە پارێزگای هەولێر دەست بەجێبەجێكردنی كراوە و وەبەرهێنەر و قیست و نرخ و زەویش دیاریكراون، هەفتەی داهاتووش بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەر دەكەین بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانیان بكەن.
گوتیشی: جگە لەوەش ئاگاداری پارێزگاكانی دیكە و ئیدارە سەربەخۆكانمان كردووە ئەوانیش پەلە بكەن لە دیاریكردنی زەوی و وەبەرهێنەر، بۆ ئەوەی لە پارێزگاكانی دیكە و ئیدارە سەربەخۆكانیش دەست بە هەنگاوی كرداری بكرێت و دەست بەجێبەجێكردنی پرۆسەكە بكرێت.
باسی لەوەشكرد: لە هەولێر نرخێكی گونجاو دیاریكراوە و قیستەكانیش مانگانە دەبێت و درێژخایەنە كە 15 ساڵ دەخایەنێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە دیاریكردنی نرخەكان لەچاو یەكەكانی نیشتەجێبوون زۆر باشە و گونجاوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.