Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:56

ئاماری كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

      
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری تایبه‌ت به‌ كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ سلێمانی زۆرترین سه‌ردانی بۆ كتێبخانه‌ گشتییه‌كان و له‌ هه‌ولێر زۆرترین ژماره‌ی سپاردن تۆماركراوه‌.
له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، 92 كتێبخانه‌ی گشتی هه‌یه‌ و (858.951) ناونیشانی كتێبیان له‌خۆگرتووه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ سه‌رجه‌م كتێبخانه‌ گشتییه‌كاندا (28.539) سه‌ردان تۆماركراون.
به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ شاری سلێمانی كه‌ 26 كتێبخانه‌ی گشتی هه‌یه‌، (14.052) خوێنه‌ر سه‌ردانیانكردووه‌، له‌ هه‌ولێر و سۆران 30 كتێبخانه‌ی گشتی هه‌یه‌ و (7.647) سه‌ردانكیردن تۆماركراوه‌، له‌ دهۆك و زاخۆ 8 كتێبخانه‌ی گشتی هه‌یه‌ و (3.246) سه‌ردانكیردن هه‌بووه‌، له‌ ئیداره‌ی راپه‌رین 12 كتێبخانه‌ی گشتی هه‌یه‌ و (1.842) سه‌ردانكیردن هه‌بووه‌، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 6 كتێبخانه‌ی گشتی هه‌یه‌ و (1.339) سه‌ردانكیردن هه‌بووه‌، كه‌مترین رێژه‌ی سه‌ردانیش له‌ گه‌رمیان بووه‌ كه‌ خاوه‌نی 10 كتێبخانه‌ی گشتییه‌ و ته‌نها (413) سه‌ردانیكردن تۆماركراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ئاماری ناونیشانی كتێب كه‌ له‌ كتێبخانه‌ گشتییه‌كاندا كه‌ بۆ خوێنه‌ران و توێژه‌ران به‌رده‌ستن، زۆرترین ناونیشانی كتێب له‌ كتێبخانه‌ی گشتییه‌كانی هه‌ولێره‌ به‌ رێژه‌ی (2.796.866) ناونیشانی كتێب. له‌ سلێمانی (350.984) ناونیشانی كتێب و له‌ گه‌رمیان (84.493) ناونیشانی كتێب و له‌ دهۆك و زاخۆ (74.230) ناونیشانی كتێب و له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین (39.689) ناونیشانی كتێب هه‌یه‌، كه‌مترین رێژه‌ی ناونیشانی كتێبیش له‌ كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ (32.689) ناونیشانی كتێب.
هه‌روها (1.937) ژماره‌ی سپاردن له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ بۆ چاپكردنی كتێب، به‌شێوه‌یه‌ی له‌ هه‌ولێر (857) و له‌ سلێمانی (857) و له‌ دهۆك (324) ژماره‌ی سپاردن به‌خشراوه‌ . 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.