ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 18_9_2022 دووه‌مین رۆژی کۆنفرانسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ لافاوی هەولێر لە هۆڵى سەعد عەبدوڵڵا به‌رێوه‌چو" ئه‌م كۆنفرانسه لەژێر چاودێرى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سازكرابوو ....
کۆنفرانسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ لافاوی هەولێر بە سەرپەرشتى پارێزگاى هەولێرو پارێزگاوه ئاماده‌كاری بۆكرابوو. ئه‌وه‌ش دوای روودانی لافاوەکەی ساڵی رابردوو لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند لیژنەیەک پێکهێنرا، بۆ ئەوەی لە هۆکارەکانی دروستبوونی لافاو بکۆڵڕێته‌وە و چارەسەری بابه‌تیانه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه بخرێتەڕوو، خاڵێکی فەرمانەکە بەستنی کۆنفرانسێک بوو بۆ دۆزینەوەی چارەسەری به‌رگرتن له كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی لافاو....
له رۆژی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه هاوشێوه‌ی رۆژی یه‌كه‌م دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكران" كه بریتی بوون له رێکخستنه‌وه‌یی رێڕەوی سروشتی ئاو لە دەوروبەری هەولێر، هه‌روه‌ها کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئاوی سەر خاک لەکاتی بارانبارینی زۆر".
دوای ته‌واو بوونی ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و توێژینه‌وانه" له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار‌و روونكردنه‌وه خرانه روو گه‌نگه‌شه‌ی زانستیانه‌یان له‌باره‌وه كرا.
له كۆتایی کۆنفرانسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ لافاوی هەولێر" له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێره‌وه بروانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه به‌شدابووان و ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانسه‌كه پێشكه‌شكردبوو.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌م كۆنفرانسه‌دا چەندین پسپۆڕ و شارەزایانى تایبەت بەم پرسە و مامۆستایانى زانکۆ به توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شدار بوون.
دووه‌مین رۆژی كۆنفرانسی دۆزینەوەی چارەسەری بۆ لافاوی هەولێر به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.