Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:37

"به‌هۆی ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی پێشبینیكردن بۆ ئاینده‌ی عێراق زه‌حمه‌ته‌"

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ پرسی قه‌یرانه‌كانی عێراق و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر هاوار محه‌مه‌د مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی ڕایگه‌یاند: ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ عێراق ده‌گوزه‌رێ ئه‌سته‌مه‌ ئاسۆی چاره‌سه‌ری پێوه‌ دیار بێت به‌ڵكو گرفته‌كانی نێوماڵی شیعه‌ رۆژ به‌رۆژ قوڵ ده‌بێته‌وه‌، زۆر بابه‌ت هه‌ن بۆته‌ به‌رده‌وامی ناكۆكییه‌كان .

ڕاشیگەیاند: شیعه‌كان یه‌كتر قبوڵ ناكه‌ن، حاڵه‌تێک دروست بووه‌ گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. دادگەی ئیتیحادیش به‌پێی ده‌ستوور دانه‌مه‌زراوه‌ بۆیه‌ بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگەیه‌ وایكردووه‌ ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت، زۆر جاریش ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ش له‌ كاروباری عێراق، هۆكاری ناسه‌قامگیری و به‌رده‌وامی ئه‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌یه‌، به‌ شێوازێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ پێویسته‌ عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی و ڕێز و ویست و ئیراده‌ی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە پێكهاته‌كانی نێو عێراق ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن زیاتر بارودۆخه‌كه‌ سه‌قامگیرتر ده‌بێت، كاتێک ئه‌و پێكهاتانه‌ بتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. چونكه‌ ئێستا له‌ عێراق ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ به‌ڵام حكوومه‌ت نییه‌.

محه‌مه‌د عامر دێرشه‌وی لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند: هه‌موو كێشه‌یه‌ک قابیلی چاره‌سه‌رێكه‌ له‌ هه‌موو وڵاتێک، به‌ڵام كێشه‌ی نێوان شیعه‌كان ته‌نها كێشه‌ی سیاسی نییه‌ به‌ڵكو كیشه‌یه‌كی مه‌زهه‌بیشه‌، بۆیه‌ ئه‌و گرفته‌ زیاتر قووڵ بۆته‌وه‌. كێشه‌ی شیعه‌ی عێراق ره‌هه‌ندی دیكه‌ی هه‌یه‌.

ڕاشیگەیاند: پێشبینیكردن بۆ ئاینده‌ی عێراق زه‌حمه‌ته‌، چونكه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق ناسه‌قامگیرن، كه‌سانی ئه‌كادیمی نین.

ئاماژەی بەوەش دا کە پێویسته‌ كورد به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵ بدات، شیعه‌ قەناعه‌ت پێ بهێنێت كه‌ ناكۆكییه‌ لاوه‌كییه‌كانی مه‌زهه‌بی و مێژوویی و بنه‌ماڵه‌یی به‌لاوه‌ بنێن و ده‌ستوور بكه‌نه‌ بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، پارتیش به‌ ڕای من به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی قانوونی و ئه‌خلاقی له‌ سه‌ر شانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.