لیوای 44ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای كرد كه تا ئێستا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌ویان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له باشووی شاری مووسڵ به‌رده‌وامی هه‌یه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌نێوان هه‌ردوولایان كوژراو و بریندار هه‌یه.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م لیوای 44ی حه‌شدی شه‌عبی و دژه‌تیرۆری نه‌ینه‌وا دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، له ناوچه‌ی جه‌زیره له باشووری شاری مووسڵ به‌سه‌ر ماڵێكیان داداوه كه چه‌ند چه‌كدارێكی داعشی تێدابووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا له ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
زانیارییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ری ده‌خه‌ن كه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 2 ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و هه‌شتی تریش بریندارن، جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه له ڕیزی چه‌كدارانی داعش‌یش 7 كوژراو هه‌یه كه سێیانیان خۆكوژبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.