Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:52

تیرۆریستێکی مەترسیداریی داعش دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

لە گۆپاڵە تیرۆریستێكی مەترسیداری داعش لەلایەن هێزەکانی ئەمنیی سلێمانی دەستگیر کرا، کە پێشووتر ئەو تیرۆریستە لەگەڵ مەلا شوان دەرکەوتووە.

پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە تێرۆرست (ح. ج. م )  کە باوکی تێرۆرست (ع. ح.  ج ) ناسراو بە (عەبوود) کە لە گرتەیەکی ڤیدۆیدا لەساڵی ( 2015) لەگەڵ گەورە تێرۆریست مەلا (شوان ) دەرکەوتووە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆردی بۆمبڕێژکراو  ناردی خۆی تەقاندەوە بەهێزەکانی پێشمەرگەدا، توانرا لە (14 /9 /2022 ) لە شارۆچکەی گۆپاڵە دەستگیر بکرێت.

تێرۆریست (ح. ج. م) لە بنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای (سەڵاحەدین)ـی قەزای شەرگاتە، لە ساڵی (2005) پەیوەندی بە گرووپی تێرۆرستی قاعيدەوە کردووە و کاری شاردنەوەی چەک و ئامادەکردنی تێنتی بۆ تەقاندنەوەیان بەهێزەکانی هاپەیمانان کردووە، لەساڵی (2014) لەگەڵ دروستبوونی داعش و گەیشتنیان بە قەزای شەرگات خۆی و 3 کوڕی بەناوەکانی

 (ع . ح ، ب. ح   م. ح ) پەیوەندی دەکەن بە داعشەوە و دەبنە چەکداری داعش پاش ڕووخانی داعش لە (سەڵاحەدین ) هەڵدێن و دەچنە  (مووسڵ)، پاش ڕووخانی داعش لە (مووسڵ) ناوبراو دەچێتە وڵاتی سووریا لە (دێرەزوور) نیشتەجێ دەبێت پاشان دەچێتە وڵاتی تورکیا و لە ساڵی (2020) دەگەڕێتەوە عێراق و ڕوودەکاتە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی خۆی حەشار دەدات تاوەکو کاتی دەستگیرکردنی (7) شوێن دەگۆڕێت.

کوڕەکانی تێرۆریست (ح. ج. م)

 تێرۆريست (ع. ح )ناسراو بە (عەبوود) لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا خۆی تەقاندەوە بە هێزەکانی پێشمەرگەدا و  کوژرا.

تێرۆریست (ب. ح ) لە (مووسڵ ) بە بۆردوومانی فڕۆکە کوژرا.

تێرۆریست ( م. ح ) پاش ڕووخانی داعش لە عێراق و سووریا هەڵدێ و دەچێتە تورکیا  لەوێ نیشتەجێیە.

ئێستا بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (2)ـی تێرۆر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە بەردەوامە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.