Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:35

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی پانكه‌كه‌ی لێ كه‌وته‌خواره‌وه‌.. باس له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی 09ـی 2022 بەهۆی کەوتنەخوارەی پانکەیەک لە قوتابخانەیەکی هەولێر دوو قوتابی بریندار بوون، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە باسی ڕووداوەکە دەکات.

ماجیدە سوبحی، بەڕێوەبەری (قوتابخانەی سەرکەش)ـی بنەڕەتی تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە کاتی خوێندنی وانەی دووەم لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی، پانکەی پۆلەکە کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە دوو قوتابی بەناوی (هێڤار و ئەنەس) برینداربوون.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ هەردوو قوتابییەکەمان گەیاندە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا.

ماجیدە سوبحی باسی لەوە کرد کە "لە هاوینی ئەمساڵ کاری نۆژەنکردنەوەمان بۆ قوتابخانەکە کردووە و هەموو بەشێکی قوتابخانەکەمان چاک کردۆتەوە."

جەختیشی کردەوە کە "هیچ کێشەیەک لە قوتابخانەکە نەبووە، ئەوەشی ڕووی داوە تەنیا قەزا و قەدەر بووە."

بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرکەش ئاماژەی بەوەش دا کە " لەگەڵ یاریدەدەری قوتابخانەکە تاوەکو چارەسەری پێویست بۆ هەردوو قوتابییەکە کرا، لە نەخۆشخانە لای قوتابییەکان ماینەوە، لەبەرامبەردا دایک و باوکی قوتابییەکان دەستخۆشییان لێ کردین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.