پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی 09ـی 2022 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له ڕێوڕه‌سمێكدا له كۆشكى شاهانه‌ى بهكينگهام، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى شانشينى يه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس كرد، ئه‌مشه‌و له په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو له له‌نده‌ن، له‌به‌رده‌م تابووتى شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووه‌م، له ڕێوڕه‌سمى نواندنى ڕێز و دوایین ماڵئاویی له ته‌رمی شاژن به‌شدار بوو که باڵیۆزی عێراق له شانشینی یه‌کگرتوو و هاوسه‌ره‌که‌ی و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و وڵاته یاوه‌ری بوون.
نێچیرڤان بارزانی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یەکشەممە له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان بەشدارى لە ڕێوڕەسمى پرسه و ماڵئاوایی له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، سبه‌ى دووشهممهيش له‌دوا دانيشتنى پرسه‌كه‌دا له وێستمینستر ئابێی و چێرچ هاوس و دواتر له ڕێوڕه‌سمێكى ديكه‌دا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى شانيشنى يه‌كگرتوو به‌شدار ده‌بێت و پرسه‌نامه‌يه‌ك له تۆمارى پرسه‌دا ده‌نووسێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.