Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:51

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 09ـی 2022 بەهۆی کاری چاکسازی لە یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە.

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاتووە "کاتژمێر 06:00 بەیانی تاوەکو 06:00 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پڕۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو کە "بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان بە هاوبەشی پڕۆسەکە جێبەجێ دەکەن."

وەزارەتی کارەبا جەختیشی کردۆتەوە کە "هەوڵ دەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.