Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:33

ئێران چاڵاكوانێكی ئافره‌تێكی كورد ده‌ڕفێنێت

کوردستان TV
100%


شەوی یەکشەممە18 ی 9 ی 2022، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی سنە سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، فەرانەک ڕەفیعی چالاکی ژینگەپارێز و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و لوتفوڵڵا ئەحمەدی چالاکی کرێکاری لە گۆڕەپانی ئیقباڵ دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی لوتفوڵڵا ئەحمەدی و فەرانەک ڕەفیقعی توندوتیژییان بە کار هێناوە و دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی سنە لانی کەم 10 کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


لە دووەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سنە هێزە ئەمنییەکان وێڕای بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ تەقەیان لە خەڵک کردووە و بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لانی کەم 9 هاووڵاتی بریندار کراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.