Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:36

مژدەیەک بۆ خاوەنزەوییەکانی 8ـی حەسارۆک

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرای دەکات کە كارەكانی پڕۆژەی شەقامی 60 مەتری و ئاوەڕۆی 8ـی حەسارۆک پێش كاتی خۆی تەواو دەبن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە دا کە بە كەمتر لە مانگێک زیاتر لە 20%ـی كارەكانی هەشتی حەسارۆک تەواو بوون كە بریتین لە دروستكردنی شەقامێكی 60 مەتری و ئاوەڕۆ و كۆمپانیای جێبەجێكار بەڵێنی داوە، پێش وادەی یاسایی خۆی تەواوی بكەن.

پێشتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەو پرۆژەیە ڕایگەیاند: بە گوژمەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار، پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 60 مەتری و ئاوەڕۆی 8ـی حەسارۆک كەوتە بواری جێبەجێكردن.

وەزارەتی شارەوانی باسی لەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا چوار بیری ئاو لێ دراوە و بڕیارە لە ماوەی نزیكی داهاتوودا چوار بیری دیكەش لێ بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.