Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:39

جۆ بایدن: لە ئەمریکا کۆڕۆنا کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 09ـی 2022 کۆتاییهاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: پەتای کۆڕۆنا لە ئەمریکا کۆتایی هاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کێشەی ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە، پێویستە کاری زۆری لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە وڵاتەکە سەرهەڵنەداتەوە.

ڕاشیگەیاند:  ئەگەر تێبینی بکەن، ئێستا کەس دەمامک نابەستێت، پێدەچێت هەمووان لە دۆخێکی باش بن بۆیە پێموایە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بایدن داوای 22.4 ملیار دۆلاری لە کۆنگرێس کردووە بۆ خۆئامادەکردن لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاییزی ئەمساڵدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.