سەرلەبەیانى ئەمرۆ دووشەممە 2022.9.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى دروستکردن و دانانى پردى پەڕینەوەى پیادەى هاوڵاتییان،، پڕۆژەى دروستکردن و دانانى هەردوو پردى پەڕینەوەى پیادەى هاوڵاتییانى لە شەقامى 100مەترى بەردەم نەخۆشخانەى ڕزگارى و شەقامى کەرکوک نزیک کولێژى ئاداب بەسەرکردەوە، کە لەسەر بودجەى پەرەپێدانى هاتووچۆى هەولێر و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى هاتووچۆ بەگوژمەى زیاتر لە (500 ملیۆن دینار) جێبەجێدەکرێت.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "ئەو دوو شوێنە ههم شەقامى 100مەترى بەردەم نەخۆشخانەى ڕزگارى و ههمیش شەقامى کەرکوک نزیک کولێژى ئاداب، پێویستى زۆریان بە دروستکردنى پردى پەڕینەوەى پیادەى هاوڵاتییان هەبوو، لە بەرئەوەى بهبەردەوامى بەداخەوە ڕووداوى هاتوچۆ لێى ڕوویدەداو خەڵک تێیدا زیانمەند دەبوون، هەروەها داواکارییەکى زۆریش هەبوو بۆ دروستکردنیان، ئێمەش ئەم دوو پڕۆژەیەمان وەک دوو پڕۆژەى پێویست خستە چوارچێوەى پلانەکانمان و لەماوەیەکى پێوانەیی هەردوو پرد دانران و دەست بەدروستکردنیان کرا، ئەمڕۆش زۆر خۆشحاڵین کە لەئێستادا کاریان تێدا دەکرێت و لەماوەى چەند ڕۆژى داهاتووشدا بەفەرمى دەکرێتەوە".
پارێزگارى هەولێر، تەئکیدیشى لەوەکردەوە وێڕاى دروستکردنى ئەم پردانە، لەچەند ساڵى ڕابردووشدا چەندین پردى دیکە دروستکراون بۆ خزمەتى هاوڵاتییان، لەئێستاشدا بەپێى ئەو پلانانەى دارێژراوە، بەتایبەتى لەو شوێنانەى کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر دیاریکراون، لەسەر بودجەى پەرەپێدانى هاتووچۆى هەولێر و وەزارەتى ناوخۆ لەبەرنامەدایە چەند پردێکى دیکەش لەشارى هەولێر دروستبکرێت.
جێگەى باسە، پردى پەڕینەوەى پیادەى هاوڵاتییانى شەقامى 100مەترى بەردەم نەخۆشخانەى ڕزگارى بەگوژمەى (280 ملیۆن دینار) و پردى پەڕینەوەى پیادەى هاوڵاتییانى شەقامى کەرکوک نزیک کولێژى ئاداب بەگوژمەى (228 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى هاتووچۆى هەولێر و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى هاتووچۆ لەڕێگەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێکراوە.
لههەولێر چەند پردێکى دیکەى پەڕینەوەى پیادەى هاوڵاتییان دروستدەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.