مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە هاوسەرو خەسوو و خەزووری بریندار كردبوو .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 17-9-2022، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لەبوونی ڕوداوێك لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە تۆمەتبارێك بەچەقۆ هێرشیكردۆتە سەر هاوسەرو خەسوو و خەزووری و برینداری كردوون، دەستبەجێ تۆمەتبار ( م ، خ ، ح تەمەن 21 ساڵ ) لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیرکراو بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، لەبەر تایبەتمەندێتی دۆسیەكە، تۆمەتبار ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەشاری سلێمانی كرا.
ئەو تۆمەتبارەی هاوسەرو خەسوو و خەزووری برینداركرد دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.