Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:36

ماتیا پۆگبا برای گەورەی پۆل پۆگبا و سێ هاورێی دیكه‌ی زیندانی کران

کوردستان TV
100%

ماتیا پۆگبا برای گەورەی پۆل پۆگبا ئەستێرەی تۆپی پێی فەرەنسی و سێ هاورێی دیكه‌ی بە شێوەیەکی کاتی زیندانی کران.
 ماتیا وهاورێكانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو‌ له‌به‌رده‌م داوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ ئاماده‌بوون به‌مه‌به‌ستی وته‌ وه‌رگرتنیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كیلیان مبابی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان.
 پۆگبا ده‌بێ بری سێزده‌ ملیۆن یۆرۆ بدات له‌به‌رامبه‌ر دابینكردنی پاسه‌وان بۆ چه‌ند سالێك، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند مانگێك ماوه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیستو دووی قه‌ته‌ر، لای خۆیه‌وه‌ ماتیاس پۆگبا لە کۆتایی مانگی ئابی رابردوو لە دەستێوەردانێکی سەیردا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیال میدیا ئاشکرایکرد کە ڕاستییەکی شۆککەری هەیە کە لەسەر پۆلی برای و پارێزەرە بەڕازیلییەکەی ڕافاێلا ئاشکرای دەکات و دەربارەی کیلیان مباپێ.
ماتیاس ئاماژەی بەوەشکردووە، برا بچووکەکەی ساڵانێکی زۆرە جادووگەرێکی بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی سیحرێک بکات و کیلیان مباپی هاوڕێی هەڵبژاردەکەی بریندار بکات. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.