Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:44

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرکووک تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی و ئاسایشی عێراقدا لە شاری کەرکووک، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی و ئاسایش لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە سەنتەری شاری کەرکووک، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، زانیاری لەسەر جموجۆڵی ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکووک، پێشکەش بە تیرۆریستانی داعش کردووە.

باسی لەوەش کردووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.