تۆبیاس ڤۆس بووە یەکەم پایسكلسواری نەرویژی لە پاڵەوانێتی جیهانی رێگاوبان بۆ ساڵی دوو هەزارو بیست و سێ لەسەر ئاستی كوران براوەی پلەی یەكەم بێت.
ركابەریەكانی وەرزی ئەمساڵ لە شاری وۆلۆنگۆنگی ئوسترالیا بەرێوەچوو، تۆبیاس توانی ماوەی سی و چوار كیلۆمەتر و دووسەد مەتر بەچل خولەك و دوو چركە تەواو بكات.
دوابەدوای ئەمیش ستیڤان کۆنگی سویسری، پاڵەوانی تاقیکردنەوەی کاتیی ئەوروپا، بە دوو چرکە لەدوای خۆیەوە پلەی دووەم و ملوانكەی زیوی بردەوە، پلەی سێیەمیش بووە بەشی ریماکۆ ی بەلژیكی كاتێ بە هەشت چرکە لە دوای ڤۆسەوە بوو، ریماكۆ ملوانگەی برۆنزی بەدەستهێنا.
هەرچی فیلیپۆ گانای ئیتاڵی بوو كە کاندیدی پێش پێشبڕکێکە و دوو جار پاڵەوان بووە، ئەمجارەیان لەخانەی حەوتەم خۆی بینیەوەو بەجیاوازی پەنجاو شەش چركە لەڤۆسەوە دوور بوو، لەسەر ئاستی كچانیش كچە پایسكلسواری هۆلەندی ئیلین ڤان دایک توانی پارێزگاری لەنازناوەكە بكات و بۆ سێیەمین جار براوەی ملوانكەی زێربوو، ئیلین ماوەی پێشبركێكەی بە چلو چوار خولەك و بیست و هەشت چركە تەواو كرد.
دوابەدوای ئەمیش گرەیس براونی پلەی دووەمی بردەوە كاتێ بەجیاوازی سێزدە چركە لەدوای ئیلین بوو، دوابەدوای ئەمیش ماریلین رۆیزەری خاوەن میدالیای زیوی ئۆڵۆمپی سویسری بە چل و پێنج خولەک و دە چرکە پلەی سێیەم و ملوانكەی برۆنزی بردەوە.
تۆبیاس ڤۆس بووە یەکەم پایسكلسواری نەرویژی لە پاڵەوانێتی جیهانی رێگاوبان بۆ ساڵی2023 براوەی پلەی یەكەم بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.