Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:06

هه‌رێمی كوردستان.. له‌ هه‌فته‌یەکدا 23 هه‌زار تۆن زبڵ و خاشاك كۆ كراوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، لە ‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین چالاكی و پرۆژەی گرنگی ئه‌نجام داوه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوونه‌ته‌ سه‌ر سێكته‌ره‌كان‌:

سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ
- له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بڕی 3 ملیۆن و 160 هه‌زار33 مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابین كراوه‌ له‌ ڕێگه‌ی 78 پڕۆژە‌ی ئاو و 5هه‌زار و 761 بیر و دابه‌شكردنی ئاو به‌ ته‌نكه‌ر. هه‌روه‌ها 3 هه‌زار و 187 پشكنینی بۆ كوالێتی ئاوی به‌رهه‌مهاتوو له‌ ڕێگه‌ی تاقیگه‌كان ئەنجام داوە و لەو بوارەشدا 2 هەزار و 662 كێشه‌ی ته‌كنیكی و شكست كه‌ له‌ تۆڕەكانی ئاو، پرۆژەكان و بیره‌كانی ئاو چارەسەر کراون.

سێكته‌ری شاره‌وانی
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له ‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، 23 هه‌زار و 557 تۆن زبڵ و خاشاك كۆ كراوه‌ته‌وه‌ و دواتریش پرۆسه‌ی داپۆشین و چاره‌سه‌ركردنی له‌ ڕێگەی شاره‌وانی و كۆمپانیاكانی خاوێنكردنه‌وه بۆ كراوه‌ كه‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رپه‌رشتی كردوون. لەم حەفتەیەدا نزیكه‌ی 306 زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچی كه‌ كرابوونه‌ سه‌ر موڵكی گشتی، ڕاپۆرتیان دراوە. هەروەها 5 هەزار و 347 ئامێر لە 70 پرۆژە‌ی جۆراوجۆر به‌كار هێنراون.

سێكته‌ری گه‌شتوگوزار
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزاره‌وه‌ هه‌یه،‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا یه‌ك مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری دراوه‌ و 9 مۆڵه‌تیش نوێ كراونه‌ته‌وه‌ و 61 مۆڵه‌ت له‌ژێر مامه‌ڵه‌كردندایه‌ و ، 148 كاری پشكنینیش بۆ بنكه‌ و كۆمپانیا و نووسینگه‌كانی گه‌شتیاری ئه‌نجام دراون‌.
سێكته‌ری شوێنه‌وار سه‌باره‌ت به‌ سێكته‌ری شوێنه‌وار ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌م سێكته‌رەدا‌ ئه‌نجام دراون بریتین له‌:
- 46 مۆڵه‌ت و پشكنینی بنكه‌ی شوێنه‌واری
- نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی ناوچەیەکیی شوێنه‌واری
- - ڕووپێوكردنی شوێنێکی شوێنه‌واری
- به‌دواداچوون بۆ 7 شوێنی شوێنه‌و‌اری
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.