Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:32

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ژینا ئەمینی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 18ـی 09ـی 2022 لە ڕێی تەلەفۆنەوە هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بە خانەوادەکەیان ڕاگەیاند.

سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە خانەوادەی ژینا ئەمینی کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پێ ڕاگەیاندن و هیوای سەبر و ئارامی و جێبەجێبوونی دادپەروەری بۆ خواستن.

ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی سەقزە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران درایە بەر لێدان و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، ڕۆژی هەینی بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.