پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن، دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووه‌م له وێستمينستهر ئابێ له په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازی كرد كه له‌لايه‌ن جه‌يمس كلێڤهرلى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانياوه بۆ به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كانى پرسه و ماڵئاوايى له شاژنى كۆچكردوو له چێرچ هاوس له له‌نده‌ن ساز كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسهنامهيهكى بۆ كۆچى دواييى شاژنى كۆچكردوو له تۆمارى پرسه‌دا نووسى.
له‌ميانى دوو ڕۆژى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ له‌نده‌ن كه له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا بوو، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان به‌شدارى له پرسه و ڕێوڕه‌سمى دوايين ماڵئاوايى له شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م شاژنى كۆچكردووى شانشينى يهكگرتوودا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.