ئه‌مڕۆ دووشه‌م یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و بانكی قرتاسی ئیسلامی واژوو كرا و به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه‌ش، بانكه‌كه قه‌رز تا 100 ملیۆن دینار ده‌دات به جوتیاران.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ دووشەم لە مەراسیمێکدا بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی بانکی قرتاسی ئیسلامی، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا واژوو کرا بە مەبەستی دەرفەتی قەرزی بانکی بۆ جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری.
بڵاویشی كرده‌وه: دوای واژووكردنی یاداشته‌كه، بێگەرد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر چۆنییەتی سوودمەندبوونی بەشداربووان لەو بانکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
1- ئەم دەرفەتە تایبەتە بە جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری.
2- ماوەی گەراندنەوەی قستەکە پێنج ساڵ دەخایەنێت.
3- لە پازده ملیۆن تا وەکو سەد ملیۆن دینار بەپێی قەبارەی پڕۆژەکە دەتوانرێ داوا بکرێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.