سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری له‌نده‌ن چاوی به خاوه‌نشكۆ شا چارڵزی سێیه‌م كه‌وتووه و به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی لێ كردووه به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شاژن ئێلێزابێسی دووەم، ئەمڕۆ دووشەممە بەشداریم لە پرسەکەیدا کرد کە لە وێستمینستەر ئابێ لە لەندەن بەڕێوەچوو".
ڕاشیگه‌یاند "هەروەها شەرەفمەند بووم کە شەوی ڕابردوو لە کۆشکی به‌کینگهام چاوم بە خاوەنشکۆ شا چارڵزی سێیەم کەوت و بە ناوی ھەرێمی کوردستانه‌وه سەرەخۆشیم لە جەنابیان و گەلانی شانشینی یەکگرتوو کرد".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌مه‌وه به بانگهێشتێكی فه‌رمی حكوومه‌تی به‌ریتانیا له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی پرسه و ماڵئاواییكردنی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م شاژنی شانشینی یه‌كگرتوو له ته‌ك زۆرێك له سه‌ركرده و ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.