سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی بڵاو كرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا هاتووه "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیارى شارى هه‌ولێر (شێخ عەدنان محەمەد حسام ا‌لدین نەقشبەندی) ئه‌ندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی-مان بیست".
هه‌روه‌ها هاتووه "شێخ عەدنان نەقشبەندی یاساناس و کارگێڕی و کەسایەتییەکی دیاری ئاینیی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بوو، لە بواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووە و یەکێک بووە لە پەرلەمانتارە دڵسۆز و چالاکەکانی خولی یه‌كه‌می پەرلەمانی کوردستان".
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "بەم بۆنە خەمناکەوه پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکەین و لە خودای گەوره داواکارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بەخانهواده و کەسوکاری ببه‌خشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.