Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:31

ڕێژه‌ی ته‌واوبوونی كاره‌كانی به‌شی دووه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری گه‌یشته‌ 95%

کوردستان TV
100%

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەم بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری، ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردنى بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری خێراى هەولێریان بەسەرکردەوە.

کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر بەردەوامە و تەواوبوونی کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە ڕێژه‌ی 95٪ و وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەم بەشەی پڕۆژەکە بە ڕووی شۆفێران و هاووڵاتییان بکرێتەوە.

وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکار و تیمەکانى ترى پڕۆژەکە کە دڵسۆزانە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، هیوایان خواست لە ماوەی دیاریکراودا کارەکانی بەشی دووەمی شەقامى 150 مەترى خێراى هەولێر کۆتایی بێت.

بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری بە درێژی 7.6 کم کە دەکەوێتە نێوان شەقامی سەرەکی شەقڵاوە تاکو شەقامی کۆیە و لە ئێستاشدا 95٪ کارەکانی تەواو کراوە، کارکردن لەو بەشەى شەقامەکە بەردەوامە و وابڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی ئەو بەشەى پڕۆژەکە بەکۆتا بێت و بە ڕووی شۆفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.