Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:59

ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 7.4 ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 7.4 به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ڕۆژئاوای مه‌كسیك ڕوویداوه‌، به‌هۆی به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش باڵه‌خانه‌كانی شاری مه‌كسیكۆی پایته‌خت له‌رزیون كه‌ سه‌دان میل له‌ شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ دوورن.

ئاژانسی ده‌نگوباسی مه‌كسیك بڵاوی كرده‌وه‌: به‌گوێره‌ی داتاكانی ده‌سته‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی مه‌كسیك رێژه‌ی زه‌وی له‌رزینه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 7.4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌. به‌ڵام په‌یمانگای جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پله‌كه‌ 7.6 بووه‌.

چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌ دووری‌ 59 كیلۆمه‌تر بووه‌ له‌ باشوور كوالكۆمان له‌ هه‌رێمی میشواكان له‌ كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای هادی.

ده‌سته‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی مه‌كسیك هه‌روه‌ها هۆشداری داوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی تسۆنامی له‌ كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ حكوومه‌تی مه‌كسیك تا ئێستا زانیاری و قه‌باره‌ی زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه‌.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.