Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:37

تەرمی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی تێکۆشەر و كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر بەخاک سپێردرا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو دووشەم بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیران و پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی و پەرلەمانتاران و شێخانی تەریقەت و کەسوکار و خانەوادەکەی، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا تەرمی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر و تێكۆشه‌ری شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری پێشووی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، بەخاک سپێردرا.

جێی باسه‌ شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ لە تەمەنی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.