Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:58

ئەردۆغان سەردانی ئیسرائیل دەكات

ئەردۆغان بە جوولەكەكانی ئەمریكا دەڵێت :دەیەوێت سەردانی ئیسرائیل بكات.
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەراوێزی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەگەڵ سەرۆكی ڕێكخراوە گەورەكانی جوولەكەكانی ئەمریكا كۆبووەوە و خواستی خۆی بۆ سەردانی ئیسرائیل ڕاگەیاند، بەڵام بەبێ ئەوەی وادەی ئەم گەشتە دیاری بكات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" رایگەیاندووە، لێدوانەكانی ئەردۆغان بۆ سەركردە جوولەكەكان نیشانەیەكی دیكەن كە سەرۆك كۆماری توركیا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل پەرەپێبداتەوە.
هەروەها یەكێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە ئاژانسی تەلەگرافی جوولەكەی راگەیاندووە كە ئەردۆغان بە سەركردەی رێكخراوە جوولەكەكانی ئەمریكی راگەیاندووە كە دژە جوولەكە "تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتی"یە.
پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و توركیا لەم دواییانەدا گۆڕانكارییەكی بەسەردا هات، دوای سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئیسرائیل ئیسحاق هێرزۆگ بۆ توركیا لە مانگی ئازاری رابردوودا، كە یەكەم سەردانی سەرۆكێكی ئیسرائیلە بۆ ئەنقەرە لە دوای ساڵی 2007ەوە.
مانگی رابردوو، یائیر لاپید، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، دوای چەندین ساڵ گرژیی نێوان هەردوو وڵات، رایگەیاند: حكومەتی ئیسرائیل پەیوەندییە دیپلۆماسییە تەواوەكانی لەگەڵ توركیا دەستپێدەكاتەوە.
هەروەها لە نیویۆرك لاپید لە پەراوێزی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان چاوی بە ئەردۆغان دەكەوێت، ئەمەش یەكەمجارە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە ساڵی 2008 وە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆببێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.