پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوری چالاکیەکانیان مەفرەزەیەكی بەشى پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ لە سنوری گوندی (بناویلە) ى سەر بەقەزاى چوارتا توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە دروستکردنی خەڵوزکردن بە شێوەیەکی نایاسایی ، هەروەها دەست گیرا بەسەر ( 1 ) پیکاب دارو (5) فەردە خەڵوزو هاوکات تێکدانى (2) کورەى خەڵوز دا .
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماذةي بةوةشكردووة، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
سلێمانی.. هاووڵاتییەک دەستگیرکرا کە بە نایاسایی خەریکی دروستکردنی خەڵوز بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.