به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر گۆڕانی دۆخی كه‌ش و هه‌وا بڵاوكرده‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: سبەى چوارشەممە21 ی 9 ی 2022، ئاسمانى هەرێمى کوردستان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى باو نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى یەک تا دوو پلە . لە کاتى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لە سەر بەشێک لەو ناوچە دەشتانەى کە خێراى با بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە بە تایبەت سنوورى پارێزگاى که‌رکوک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە شەودا لە ئەنجامى هاتنى لاوازى نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچە دوورگەى عەرەب ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە .لەگەڵ زیادبوونى نزمە پاڵە پەستۆى ناوبراو بۆ رۆژى پێنج شەممە ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى لەگەڵ زۆربەى ناوچە شاخاویە سنووریەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت .
هه‌ره‌وه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئەم ناجێگیریە لە کەشى ناوچەکەمان تا درەنگانى شەوى پێنج شەممە بەردەوامى دەبێت و رۆژى هەینى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرماش بەردەوامى دەبێت و تەواوى ناوچەکەمان نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە خۆوە دەبینێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.