بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ردوو گه‌ڕی پێنجه‌م و شه‌شه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌ستی به كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری كرد.
لویس ڤان گال ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندا بیستوپێنج یاریزانی بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بانگهێشت كردووه‌و دیارترین یاریزانه‌كانیش بریتین له یاسپێر سیلیسێنی گۆڵپارێزو ڤیرگیل ڤان دایك و فرینكی دی یۆنگ و ماتیاس دی لیخت و مێمفیس دێپای.
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له گڕوپی چواره‌می ئاستی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا دایه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی پێنجه‌م و پێش كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌مدا، هۆڵه‌ندا ده‌بێته میوانی پۆڵه‌نداو له بیست و پێنجی ئه‌م مانگهشداو له دوایین گه‌ڕی قۆناغی یه‌كه‌م، میوانداری به‌لجیكا ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا كه‌مپێكی مه‌شقی بۆ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا سازكردووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.