Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:36

حكومەت تاوتوێی ڕەخسـاندنی هەلی كـار بـۆ هاووڵاتییان دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 20ی ئەیلوولی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەكات.
كۆبوونەوەكە لە دوو بڕگە پێك دێت:
بڕگەی یەكەم تایبەتە بە خستنەڕووی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێكخسـتنی دەستی كـار لە دەرفەتەكـانی كـار لە كەرتی تایبەت، و ڕەخسـاندنی هەلی كـار بـۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دابەشـكردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەكانی كـار و ئەولەویەتدان بە دەستی كاری خۆماڵی لە پڕۆژەكان و پابەندكردنی خاوەن كار و وەبەرهێنەرانی پرۆژەكان بە تەرخانكردنی ڕێژەیەكی دیاریكراو لە دەرفەتەكان بۆ كـرێكارانی خۆماڵی.
بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خسـتنەڕووی ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێكهـاتە و ئەركەكـانی لیژنەكـانی لێكـۆلینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) لە بەر رۆشنایی برگەی (یەكەم) لە ماددەی (9) لە یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2020، یاسای ماف و ئەركەكانی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
20ی ئەیلوولی 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.