Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:21

به‌لگراد .. پاڵه‌وانێتیی جیهان له‌ یاری زۆرانبازی كۆتایی هات

کوردستان TV
100%


ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌ یاری زۆرانبازی له‌ ئاستی پیاوان له‌ به‌لگرادی پایته‌ختی سڕبیا كۆتایی هات.
 له‌ دوایین ڕۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ یاری كۆتایی كێشی شه‌ستویه‌ك كیلۆگرامی زۆرانبازی ئازاد، یاریزانی ژاپۆنی، ڕی هیگوشی به‌ ده‌ خاڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ڕه‌زا عه‌تری ئێرانی برده‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر له‌میانی هه‌مان پاڵه‌وانێتی و له‌ كێشی شه‌ست و پێنج كیلۆگرامی زۆرانبازی ئازاد یاریزانی ئێرانی ڕه‌حمان عه‌موزاد خه‌لیلی، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كاروانی به‌شداریه‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی زۆرانبازی جیهان پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا.
 دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری كۆتاییدا، به‌ سێزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌شت خاڵ سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر جۆن دیاكۆ میهالیسی ئه‌مه‌ریكی تۆماركرد.
 له‌ یاری كۆتایی كێشی نه‌وه‌دوحه‌وت كیلۆگرام و هه‌ر له‌ یاری زۆرانبازی ئازاد، یاریزانی ئه‌مه‌ریكی كایل سنایده‌ری پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپیادی دووهه‌زاروشازده‌ی ڕیۆ، به‌ شه‌ش خاڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ باتیربێك ساكولۆڤی سلۆڤاكی برده‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
 به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامانه‌، هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دوهه‌شتاوهه‌شت خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی له‌ پێشبڕكێی زۆرانبازی ئازاد به‌ده‌ستهێنا، هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش پله‌ی دووه‌می به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دوپه‌نجا خاڵ به‌ركه‌وت.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.