Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:33

پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: بە داخەوە هەواڵی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی، كەسایەتیی دیاری ئایینی و كۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستانم پێگەیشت.
دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی، كەسایەتیی دیاری ئایینی و كۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستانم پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەیان و كەسوكار و دۆستانی دەكەم و هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/9/20
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.