Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:30

ئه‌مه‌ریكا .. پاڵه‌وانێتیی ترایاسلۆن له‌ ئاستی پیاوان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


له‌ شاری دالاسيی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ یاری ترایاسلۆن له‌ ئاستی پیاوان به‌ڕێوه‌چوو.
 دوای ململانێی به‌هێزی نێوان به‌شداربووان له‌ هه‌رسێ پێشبڕكێی مه‌له‌وانی و پایسكیلسواری و ڕاكردن، له‌ئه‌نجامدا، یاریزانی ئه‌مه‌ریكی كۆلین شارتێر پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
 شارتێری ته‌مه‌ن بیست وهه‌شت ساڵ درێژی هه‌رسێ پێشبڕكێكه‌ی به‌ كاتی سێ كاتژمێرو حه‌ڤده‌ خوله‌ك و حه‌ڤده‌ چركه‌ بڕی و نازناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد، ماگنوس دیتلێڤی دانیماركی پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت، پله‌ی سێیه‌میش بووه‌ به‌شی سام لۆنگی ئه‌مه‌ریكی.


                                               

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.