Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:40

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو.. پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتەكانی درەنگانی شەودا  هەیە.
کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 20- 9 - 2022  
كەش/ ئاسمان ساماڵ  دەبێت.
خێرای با / لەسەر خۆ  (10 - 15) كم/ك . 
ئاراستەی با /  باكووری خۆرئاوا .
پلەكانی گەرما /  لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە  نزم دەبنەوە بە (1-2) پلە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی  پێشوو.
مەودای بینین /  ( ٩ – 10 ) كم  دەبێت .
سبەی 21- 9 - 2022
كەش/ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەسەر بەشێك لە ناوچە كەمان , لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری زیاد بوونی خێرای با هەیە لەكاتی زیادبوونی خێرای با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەت لە سنووری پارێزگای كركووك و بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر . لە ئەنجامی هاتنی لاوازی نیمچە نزمە پاڵە پەستۆی كەنداوی عەرەب و نیمچە دوورگەی عەرەبی ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ  لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە  لە كاتەكانی درەنگانی شەودا  .
 پلەكانی گەرما: كەمێك نزم دەبێتەوە  بە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (15 - 25) كم/ك . 
ئاراستەی با/ گۆڕاو 
مەودای بینین /  ( 9 – 10 ) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  38 پلەی سیلیزی
سلێمانی    :  36 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  38 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  38 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  38 پلەی سیلیزی
سۆران    :  37 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  41 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 20- 9 - 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.