Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:39

به‌لگراد .. دێڤید كۆلتهارد نمایشی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی ئه‌نجامدا

کوردستان TV
100%

دێڤید كۆلتهاردی سكۆتله‌ندی و شۆفێری به‌ناوبانگی پێشووی پێشبڕكێكانی ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرمۆلا وه‌ن نمایشێكی سه‌رنجڕاكێشی به‌ ئۆتۆمبێلی تیپی ڕێد بوڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌لگرادی پایته‌ختی سڕبیا ئه‌نجامدا.
 ژماره‌یه‌كی زۆری ئاره‌زوومه‌ندانی پێشبڕكێكانی ئۆتۆمبێل ئاماده‌ی بینینی نمایشه‌كه‌ بوون، هاوكات پاتریك فرای ساچێری نه‌مسایی و شۆفێری پێشووی فۆرمۆلا وه‌ن له‌ نمایشه‌كه‌ به‌شداربوو، كۆلتهاردی ته‌مه‌ن په‌نجاویه‌ك ساڵ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا سێزده‌ نازناوی له‌ پێشبڕكێكانی فۆرمۆلا وه‌ن به‌ده‌ستهێناوه‌.
 شۆفێره‌ سكۆتله‌ندیه‌كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی جۆری ئاڕ بی سێڤن‌ نمایشه‌كه‌ی شه‌قامه‌كانی به‌لگرادی ئه‌نجامداو بۆ ئاماده‌بووانی سه‌لماند كه‌ هێشتان توانایه‌كی به‌رزی له‌ پێشبڕكێكانی ئۆتۆمبێل هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش‌ هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بوو كه‌ له‌ ساڵی دووهه‌زارویازده‌ له‌ پێشبڕكێكاندا لێیده‌خوڕی.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.