Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:30

تیمەكانی شارەوانیی هەولێر ڕێژەی سەوزایی لە شاردا بەرز دەكەنەوە

کوردستان TV
100%

ماوەیەكە تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر دەستیان كردووە بە هەڵمەتی چاندنی نەمام و ئێستاش پرۆسەكە بەردەوامە.
هەڵمەتەكە لەلایەن تیمەکانمان لە بەشی هەڵمەتەکانی 5+6 لە گەڕەکی ژیان دەستکرا بە هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و لێدانی قۆرت و چاندنی داری سیسەم و فڕێدانی زبڵ و پاشماوەی کارکردن. هاوکات لە دورگەی ناوەندی ڕێگەی مەخموور دەستکرا بە هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و لێدانی قۆرت بۆ دەدۆنیاکان و فڕێدانی زبڵ و پاشماوەی کارکردن. لە ڕۆژانی ڕابردووشدا چەندین هەڵمەتی دیكەی چاندنی نەمام لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.