گەڕانێك كە لەلایەن ناسا بۆ نیشانەكانی ژیان لەسەر مەریخ ئەنجامدراوە، تا ئێستا چەند ئاماژەیەكی سەلمێنەری ئاشكرا كردووە.
ڕۆژنامەی تایمز بڵاویكردەوە، ئەو دوو نمونە گرنگە لە كانی جیزێرۆ لە باكووری هێڵی ئیستوایی مەریخ دۆزرایەوە، كە بانگەشەی ئەوە دەكرێت نزیكەی 3.5 ملیار ساڵ لەمەوبەر شوێنی دێڵتای ڕووبارێك بووە.
لای خۆیەوە دەیڤید شوستەر، مامۆستا لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە بێركلی گوتی: پێموایە دەتوانرێت بەبێ شەرمەزاری بڵێین، كە ئەم دوو نمونەیە لە گرنگترین نمونەكانن كە ڕەنگە لەم ئەركەدا بەدەست بهێندرێن.
لە كاتێكدا ناسا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو تەنۆلكانەی كە دۆزراونەتەوە ئیمزای بایۆلۆجی ئەگەرین، بەڵام بە ماددەیەك یان ئاوێتەیەك كە دەتوانێت نیشانەی ژیانی ڕابردوو بێت، وەسف دەكرێت.
ڕۆڤەری پێرسڤێرانس لە مانگی شوباتی 2021 لەسەر مەریخ نیشتەوە، ئامێرێكی بە "شێرلۆك" ناسراوە كە بەكاردێت بۆ پشكنینی ژینگە گونجاوەكان و بە بەكارهێنانی سپێكترۆسكۆپی ڕامان و ر ڕووناكی بۆ ئۆرگانیك و كیمیایی،بەڵام چاوەڕوان ناكرێت ئەم ئامێرانە بتوانن بەڵگەی یەكلاكەرەوە لەسەر ژیانی ڕابردوو لەسەر مەریخ یان بە شێوەیەكی تر پێشكەش بكەن.
هەروەها پرۆفیسۆر كێن فارلی، هاوبەشی نووسەری پڕۆژەكە دەڵێت: دەمەوێت جەخت لەوە بكەمەوە كە ئەم ئەركە بەدوای ژیاندا نییە، یان ئەو شتانە نییە كە تا ئەمڕۆش زیندوون، بەڵكو بەدوای پاشماوەی ڕابردووی دووردا دەگەڕێت، كاتێك كەشوهەوای مەریخ زۆر جیاواز بوو لەوەی كە ئەمڕۆ هەیەتی. هەر بۆیە ئەم كانییەمان هەڵبژارد، چونكە ڕێگەمان پێدەدات بەدوای ژینگەیەكی كۆن و گونجاودا بگەڕێین كە ڕەنگە نزیكەی 3.5 ملیار ساڵ لەمەوبەر ژیان لەسەری بنیات نرابێت.
لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، ڕەفتی "Perseverance" كاردەكات بۆ دەرهێنانی نمونەی بچووك لە گڵ و بەرد، و پاراستنیان لە ٣٠ بۆریدا، هەریەكەیان نزیكەی قەبارەی جگەرەیەك. پلانەكە بریتییە لە كۆكردنەوەی ئەم نموونانە لە كۆتاییدا و باركردنیان لەسەر موشەكێك كە دەیانباتە خولگەی مەریخ، بۆ ئەوەی لەلایەن كەشتییەكی دیكەوە هەڵبگیرێت و بیهێنرێتەوە سەر زەوی. وە ئەگەر هەموو شتێك بە باشی بەڕێوە بچێت، دەتوانێت لە ساڵی ٢٠٣٣دا بگاتە دەستمان.
لای خۆیەوە تۆماس زوربوچن، بەڕێوەبەری یاریدەدەری بەشی زانست لە ناسا لە واشنتۆن، گوتی: ئێمە كانی جیزیرۆمان هەڵبژارد بۆ گەڕان، چونكە پێمان وابوو نمونەی گونجاو بۆ پشكنین و بەسوود بۆ زانست بدۆزینەوە.
نمونەكان لە ناوچەیەكەوە كۆكراونەتەوە كە بە وایلدكات ریج ناسراوە، كە ئامێری شێرلۆك زۆرترین زۆری مۆلیكولی ئۆرگانیكی تێدا دۆزیبووەوە كە تا ئێستا پشكنینیان بۆ كردبووە، پێشتر ناسا تەنۆلكەی هاوشێوەی لەسەر مەریخ دۆزیوەتەوە، بەڵام لەو ناوچانەدا بوون كە نیشانەكانی دیكەی ژیانیان لێ دوور نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.