بە گوژمەی یەک ملیار و ٦٤٣ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار دينار، پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک جێبەجێ دەکرێت و پرۆژەكەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەکە لە دوو بەش پێکدێت، بەشی یەکەم لە شەقامی ١٠٠ مەتری دەستپێدەكات بە درێژی ٩٠٠ مەتر و کاری قەشتکردن و قیڕتاوکردن بە چینی بایندەر لە خۆ دەگرێت.
بەشی دووەمیش لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ تاوەكوو ١٢٠مەتریی هەولێر كە دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقام دەگرێتەوە بە درێژیی ١٧٠٠ مەتر و پانییەکەی ٣٠ مەترە و هەموو بڕگەکان لەخۆدەگرێت وەك خۆڵکاری و TypeA, بەردی شکاو و کیربستۆن و پڕکردنەوەی شۆستە و دوورگەی ناوەند.
هاوکات کاری قیڕتاوکردن بە چینی ستابلایزەر و بایندەر دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەییش دەكرێت كە درێژییەکەی ٢٠٠٠ مەتر (بۆری کۆنکریتی تیرە ٩٠ سم و ٧٥سم و هەروەها بۆری پۆلی ئەسیلینی تیرە٤٠سم ٦ بار) لەخۆ دەگرێت.
بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار شەقامی كۆنی كەركووك قیرتاو دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.