Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:31

لۆریس و هێرناندیز به‌هۆی پێكان له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دوورخرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، هۆگۆ لۆریس گۆڵپارێزی یانه‌ی تۆتنهام و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی پێكان له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌.
 یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ لۆریسيی كاپتن و گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا پێكانی له‌ ڕانی چه‌پی هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دیدێ دیشامپی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌و له‌ شوێنی ئه‌ویش ئه‌لبان لافۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی نانت بانگهێشتی پێكهاته‌ی تیپی كه‌ڵه‌شێره‌كان كراوه‌.
 هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا هاتووه‌ كه‌ سیۆ هێرناندیز به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا دووچاری پێكان هاتووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشتووه‌، هاوكات لوكاس دینی به‌رگریكاری باڵی چه‌پی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا شوێنی هێرناندیز له‌ پێكهاته‌ی پاڵه‌وانی جیهان ده‌گرێته‌وه‌.
 جێگای باسه‌ له‌ دوایین دوو گه‌ڕی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له‌ بیست و دوو و بیستوپێنجی ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی نه‌مساو دانیمارك ده‌بێته‌وه‌ .


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.