Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:30

مه‌درید .. كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ستیپێكرد

کوردستان TV
100%


كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ بۆ دوایین دوو گه‌ڕی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد.
 لویس ئێنریكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بیستوپێنج یاریزانی بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بانگهێشت كردووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ئانسۆ فاتی و سێرجیۆ ڕامۆس و ئیاگۆ ئه‌سپاس دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ن كه‌ بۆ پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی ماتادۆر بانگهێشت نه‌كراون.
هاوكات هه‌ردوو یاریزان نیكۆ ویلیامزو بۆرخا ئیگلیس یاس، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌پۆشن و له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ یاری ده‌كه‌ن، هه‌ینی داهاتوو له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا ده‌كات و له‌ بیستوحه‌وتی ئه‌م مانگه‌شداو له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌، ده‌بێته‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.