ڕۆبێرت په‌یگ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی گاریس به‌یلی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به یاریكردن له ڕیزی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس ئێف سیی ئه‌مه‌ریكی.
یاریزانه‌كه نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی به مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز بكات و نازانرێت بۆ یاری پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی وێڵز له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ئاماده ده‌بێت یان نا.
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ئاشكراشی كرد كه ئه‌گه‌ر گاریس به‌یل نه‌یتوانی له یاری به‌رامبه‌ر به‌لجیكا ئاماده‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت بیر له ئاماده‌كردنی ئه‌م یاریزانه بۆ یاری دواتر له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بكه‌نه‌وه، ڕاهێنه‌ره‌كه گوتیشی، نامانه‌وێت په‌له له گاریس به‌یل بكه‌ین و ته‌ندروستی یاریزانه‌كه بۆ ئێمه گرنگه‌و ده‌مانه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ماندووبوون و مه‌ترسی تووشبوونی به پێكان دووری بخه‌ینه‌وه.
جێگای باسه گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ و له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد له یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس ئێف سیی ئه‌مه‌ریكی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.