Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:38

پیكێ بیرۆكه‌ی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌دا له‌ ژماره‌یه‌كی كه‌می یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌شداری كردووه‌، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ ده‌نگۆی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.
 له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پیكێ بیر له‌ وازهێنانی له‌ یاری تۆپی پێ ناكاته‌وه‌و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ ئه‌م به‌رگریكاره‌ پێی وایه‌ هێشتا توانای یاریكردنی ماوه‌و ده‌توانێت یارمه‌تی بارسا بدات له‌ پێشبڕكێ جیاجیاكاندا.
 جێگای باسه‌ پیكێی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ ده‌رچووی ئه‌كادیمیای بارسێلۆنایه‌و له‌ ساڵی دووهه‌زاروچوار په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد كرد، دوای دوو ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ ڕیزی بارساو له‌و كاته‌وه‌ له‌ ڕیزی تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ یاری ده‌كات و چه‌ندین نازناوی له‌ ڕیزه‌كانیدا به‌ده‌ستهێناوه‌ .


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.