پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی هاووڵاتییه‌ك بڵاوكرده‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠-٩-٢٠٢٢)، لە شەقامی ٦٠ مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن (٣٢) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،ئێستاش هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.
پۆلیسی هه‌ولێر: بكوژانی هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.