لە لێدوانە سەرنجڕاكێشەكاندا كە سیناریۆی تاریك بۆ كاردانەوەی شەڕی ڕووسیا و ئۆكراينا و لێكەوتەكانی دەكێشن، ڤیكتۆر ئۆربان، سەرۆكوەزیرانی هەنگاریا ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو ڕایگەیاند : ڕەنگە ئۆكراينا نیوەی ڕووبەرەكەی لەدەست بدات و پێشبینیشی دەكرد كە شەڕەكە تا ساڵی 2023 بخاێنێت.
ئۆربان بە تاوانباركردنی رۆژئاوا بۆ فراوانبوونی شەڕ كە زیاتر لە نیو ساڵە لە ئۆكراينا بەردەوامە، گوتی: پێویست بوو ململانێی ئۆكرانیا خۆجێی بێت، بەڵام رۆژئاوا دەستوەردانی تێدا كرد و كردی بە ململانێیەكی جیهانی.
هاوكات سەرۆكوەزیرانی هەنگاریا ،جەختی لەسەر دژایەتی خۆی بۆ درێژكردنەوەی سزاكانی ئەوروپا بۆ سەر رووسیا كردەوەو گوتی: بەهۆی قەیرانی وزە كە بەهۆی سزاكانەوە وروژێنراوە، ئەگەری ئەوە هەیە لە وەرزی زستاندا ئابلوقەیەك ببینین و لەسەدا 40ی پیشەسازییەكانی ئەوروپا لەكار بوەستێت.
چاودێران پێیان وایە لێدوانەكانی ئۆربان واقیعی و دروستن، لەوبارەیەوە محەممەد ساڵح حەربی پسپۆڕی سەربازی و ستراتیژی بە سكای نیوز عەرەبی ڕاگەیاندووە: بەڕاستی ئەم شەڕە درێژە و بەدرێژایی ساڵان درێژ دەبێتەوە و هەموو جیهان بە توندی كاریگەری ئەم شەڕەی لەسەرە.
لای خۆیەوە موسلیم شەیتۆ ،بەڕێوەبەری ناوەندی دیالۆگی رووسیا و عەرەبی بە سكای نیوز عەرەبی راگەیاند: رۆژئاوا لە یەكەم نیشانەكانی ئەم قەیرانەوە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئۆكرانیا بكاتە ئەفغانستان و لەسەر بنەمای ئەوەش ئامانجی درێژە بە شەڕەكە دەدات.
لە بەرامبەردا، نووسەر و توێژەری سیاسی جەمال ئارێس، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای نیوز عەرەبی رایگەیاندووە: هەرچەندە سەركردەی هەنگاریا سەر بە مۆسكۆیە و تاكە سەركردەی ئەوروپایە كە بەهۆی شەڕی ئۆكرانیا رەتیدەكاتەوە سەركۆنەی پۆتین سەرۆكی رووسیا بكات و لێدوانەكانی پلەیەكی بەرزی بەها لەخۆدەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ ئاماژەیەك بۆ كۆتاییهاتنی نزیكی شەڕەكە نییە، كە ئەمەش روون بووەتەوە كە بە درێژایی ئەمساڵی ئێستا بەردەوام دەبێت و رەنگەش بۆ ساڵانی دواتر درێژببێتەوە.
شەڕی ڕووسیا و ئۆكراينا تا ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.