شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی واده‌ی بارینی بارانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاشكرا كرد كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێت.
سادق عه‌تییه شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌مه‌ودوا نیشانه‌كانی وه‌رزی پایز له ته‌واوی عێراق به‌دیار ده‌كه‌وێت و كه‌شوهه‌وا به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت و گه‌رما ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نمه‌باران له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ئه‌نباڕ و به‌غدای پایته‌خت ده‌بارێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهوای پارێزگاكانی باشووری عێراقیش، سادق عه‌تییه گوتی: به‌رزی ڕاده‌ی شێ له پارێزگاكانی باشوور تا كۆتاكانی شه‌وی هه‌ینی به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌وه كه‌شوهه‌وای وه‌رزی پایزه له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات، پارێزگاكانی باشووریش له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.